Skip to the content

بە گوژمەی 378 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە گوندی نزاری سیدەكان جێبەجێ دەكرێت

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی نزاری سیدەكان، بە گوژمەی 378 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پڕۆژەیە بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە زۆر گرنگە كە زیاتر لە 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن و لە ئێستادا كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 40%ی كارەكانیشی تەواو بووە.

پرۆژەکە پێكدێت له دانانی بۆڕیی پۆلی ئەسیلین و دروستكردنی خەزانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر دانیشتووانی سنوورەكە.