Skip to the content

بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ڕێگەسازی لە هەڵەبجە جێبەجێ كرا

لە چوارچێوەی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەی شاری هەڵەبجە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەیەكی ڕێگەسازی لە هەڵەبجە جێبەجێ كرا.

گوژمەی پڕۆژەكە 700 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین كراوە. پڕۆژەكە بریتییە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ڕێگەسازیی بۆ گەڕەكی ماردین، كە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ شاری هەڵەبجە و دەبێتە بەرزتركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەم گەڕەكە و شارەكە بە گشتی.