Skip to the content

شاری دیپلۆماتی سەفیران لە هەولێر كرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکدا شاری دیپلۆماتی سەفیران کرایەوە.

شاری دیپلۆماتی سەفیران لە چەند ڤێلایەك پێکهاتووە و کەوتووەتە سەر شەقامی سەرەکیی هەولێر- شەقڵاوە و بە دیزاینێکی ناوازە و سەردەمیانە، تەواوی خزمەتگوزارییەکانی بونیات نراوە.