Skip to the content

كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە له‌ پارێزگه‌ى هه‌ولێر قیرتاو كرانەوە

لە چوارچێوەی پلانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر، وەک قۆناغی یەکەم، بە بەكارهێنانی 500 تۆن قیری بەرهەمهاتووی کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەكی زۆری کۆڵانەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە، قیرتاو و چاككرانەوە.

ئەو هەڵمەتە بەشێوەیەکی گشتگیر، لەلایەن تیمەکانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا کارەکان چڕتر دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی تەواوی چاڵ و شکستەكانی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە ڕێک بخرێنه‌وە و قیرتاو دەکرێن.