له‌سه‌ر بودجه‌ی شاره‌وانی ده‌روازه‌ی شاری شه‌قڵاوه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه

بۆ ڕێكخستنه‌وه و جوانكاریی ده‌روازه‌ی شاره‌كه، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شه‌قڵاوه، پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی شاری شه‌قڵاوه جێبه‌جێ ده‌كات و به ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش، سیمایه‌كی جوانتر به شاره‌كه ده‌به‌خشرێت.
له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شه‌قڵاوه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و به مه‌به‌ستی جوانكاری و ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی شاری شه‌قڵاوه به ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر، پرۆژه‌ی دانانی كربستۆن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی شاره‌وانیی شه‌قڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شاری شه‌قڵاوه وێڕای نیشته‌جێبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووان، هاوكات یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ولێر و ڕۆژانه زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیاری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی دیكه‌ی عێراق سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه گرنگه‌ش سیمای شاره‌كه جوانتر و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانیشی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.