لە سنووری پارێزگای هەولێر پڕۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تۆبزاوەی ئەحمەدی جێبەجێ دەكرێت

لە چوارچێوەی پلانی كەمكردنەوەی كاریگەریی ئاوی زیادە و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی تۆبزاوەی ئەحمەدی دروست دەكرێت.
ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژەكانی بواری ئاوەڕۆ بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە هەولێر؛ بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە گەڕەكی تۆبزاوەی ئەحمەدی لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
ئێستا لە شاری هەولێر ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە قۆناغی جێبەجێكردندان، بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر مەترسی و كاریگەرییەكانی لافاو و چارەسەركردنی ئەم گرفتە بەشێوەیەكی بنەڕەتی.