وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ ئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی بەدواداچوونی کارەکانیان و باشتر ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێری کرد.
لەو دیدارەدا کە شوکریە عەباس، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندازیاران ئامادەی بوون، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەستخۆشی لێ کردن بۆ کارەکانيان و ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، هاوکات بەدواداچوونی ئیشوکارەکانیانى کرد و جەختی لەسەر باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان بۆ بەرەوپێشبردنی سێکتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فەرمانگەکانی دیکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و فەرمانگە پەیوەندارەکان کرد.
ساسان عهونى تیشکی خستە سەر گرنگيی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بابەتی نەخشەدانان و پەرەپێدانی شارسازی، بۆ باشترکردنی کارەکانیان، ههروهها پاڵپشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ دووپات کردنەوە..