Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری و دووبارە ڕێكخستنەوەی سنووری شارەوانییەكانی دهۆك دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك و بەشێك لە سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە كۆبووەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا، چەند تەوەرێك گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەوانە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری، ڕێكخستنەوەی سنووری شارەوانییەكان.
لەمبارەیەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆك شارەوانییەكانی دەوروبەری دهۆكی ڕاسپارد بۆ ڕێكخستنەوەی دەروازەی شار و شارۆچكەكان و شەقام و دوورگە ناوەندییەكان و جوانكاریی شوێنە گشتییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.
ساسان عەونی، بە جەختكردنەوە لەسەر گرنگیی ڕێكخستنەوەی دەروازە و سەنتەری شارەوانییەكان، پاڵپشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ دووپات كردنەوە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری دهۆك.