پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی خانووی كولتووريی"ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور" بهسهركرایهوه

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گهشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەريی کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و کامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و ئارام ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری شارەوانیی یەك، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی خانووی كولتووريی ڕێكخراوى"ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور"یان لە گەڕەكی عارەبانی شاری هەولێر بەسەر كردەوە و لەلایەن باراڤ بارز بارزانی، سەرۆكی ڕێكخراو و ئەندامانی دیكەی ڕیكخراوەكە پێشوازیان لێكرا.
دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی، دەستخۆشیان لە سەرپەرشتیار و كرێكارانی پرۆژەكە كرد و كارەكانی ڕێكخراوی"ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور"یان بۆ بەدیجیتاڵکردنی بەرهەم و بەڵگە نیشتمانییەکانی کورد و پاراستن و ئەرشیڤکردن و ناساندنی مێژووی کولتوور و هونەر و ڕۆشنبیریی كوردی، لە ڕێگەی تەكنۆلۆجیای سەردەمەوە بە جیهان بەرز نرخاند و جەختیشیان لەوە كردەوە، كوردستان، خاوهن مێژوو و كولتوورێكى زۆر دهوڵهمهند و فرهڕهنگە. سەرباری ئەو هەموو زوڵم و سەركوتكاری و ستەمەی داگیركەران و ناحەزانی به درێژاييى مێژوو نەتوانراوە كولتوورى دهوڵهمهندی ئەم نیشتمانە لهناوببەن. بۆیە مایەی خۆشحاڵییە كە لەو ناوەندەدا كۆمەڵێك گەنجی بەتوانا دەبینن كار بۆ پاراستن كولتوور و هونهر و وێژهى گەلەكەمان دەكەن.