پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە پیرزين له شارى ههولێر جێبەجێ دەكرێت

لە چوارچێوەی پلانی كەمكردنەوەی كاریگەریی ئاوی زیادە و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو لە سنووری هەولێر و دەوروبەری، پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی گوڵان لە پیرزین دروست دەكرێت و یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی بواری ئاوەڕۆ، بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە هەولێر، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە گەڕەكی گوڵان لە پیرۆزین جێبەجێ دەكرێت.
ئێستا لە شاری هەولێر ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە قۆناغی جێبەجێكردندان، بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر مەترسی و كاریگەرییەكانی لافاو و چارەسەركردنی ئەم گرفتە بەشێوەیەكی بنەڕەتی.