Skip to the content

ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی گەڕەكەكانی ناحیەی قەسرێ كۆنكرێت كران

لەسەر بودجەی شارەوانی، پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی ناحیەی قەسرێ لە سنووری سۆران دەستی پێکرد و پڕۆسەكەش بەردەوامی دەبێت.

گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە 37 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران دابینكراوە. پڕۆژەكە بریتییە لە کۆنکرێتکردنی ژمارەیەك لە شەقام و كۆڵانی گەڕەکەکانی ناحیەی قەسرێ.

تیمێكی ئەندازەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتیی کارەکانی پڕۆژەكەیان كرد. ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی قەسرێ لێی سوودمەند دەبن و هاوكات كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و ئاسانكاریی بۆ دانیشتووانی ناحیەی قەسرێ دەبێت.