گرێبەستی پرۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی3 واژۆ دەكرێت

* بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پرۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی٣، بە گوژمەی ٤٢٣ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت
* ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات
*مەسرور بارزانی بڕیاری دا گوژمەی پرۆژەكە لە (٣٩٨،٤٨٦،٠٠٠)دۆلار بۆ (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار زیاد بكات.
ڕۆژی یەكشەممەى داهاتوو ١٢/١٠/٢٠٢٥ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گرێبەستی (پرۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی٣)، لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار واژۆ دەكرێت.
دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە نووسراوی ژمارە (١١٤٤٣ لە ٢/٩/٢٠٢٤) گرنگيی ئەم پرۆژەیە بۆ سەرۆكایەتیی دیوان بەرز كرایەوە و دوای گرنگی خستنەڕووی ناوەرۆك و گرنگی ئەم پرۆژەیە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ ڕەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی بە نووسراوی (١٣٩٤ لە١٨/٩/٢٠٢٥).
هەروەها بەمەبەستی باشتر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و گەیاندنی زۆرترین خزمەت بە خەڵكی شاری سلێمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە زیادكردنی گوژمەكە لە (٣٩٨،٤٨٦،٠٠٠)دۆلار بۆ (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار.