گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی ڕێگەسازی و دروستكردنی 9 پارك لە سۆران خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 460 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگەسازی و تەختكردنی شەقامەكانی نەخشەی (4) لە سۆران.
هاوكات لە فەرمانێكی دیكەی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 620 ملیۆن دیناری دیكە لەسەر ڕێژەی 15%ی شارەوانیی سۆران بۆ جێبەجێكردنی 11 پڕۆژەی دروستكردنی پارك و سیستەمی ئاودێری و ڕازاندنەوەی شاری سۆران.
پڕۆژەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
1- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی کانی.
2- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی بەختیاری.
3- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی سەروچاوە.
4- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی ش.ئازادی.
5- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی کۆڕەک.
6- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی قەندیل.
7- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی وەستا ڕەجەب.
8- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی جوندیان2
9- پڕۆژەی دروستکردنی پارک لە گەڕەکی ڕاپەڕین.
10- دانانی سیستەمی ئاودێری بۆ دوورگە ناوەندییەکان.
11- ڕازاندنەوەی چەند شوێنێک لەناو شار.