گەورەپرۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران به ڕێژەی 90% كاره‌كانی تەواو کرا

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه و بڕیاره له نزیكترین كاتدا ته‌واو بكرێت.
به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه، پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاره‌كانی به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و وا بڕیاریشه له مانگی 11ی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت.
پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه گوژمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراوه و تیمێكی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
پێكهاته‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له شه‌قامی دووساید، دیواری پاڵپشت، تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ، تۆڕی ڕووناکی و سەوزایی و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرنگ. ماوەی جێبەجێکردنی 365 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه و ئێستاش به ڕێژەی 90% كاره‌كانی پڕۆژەکە تەواو كراون و بڕیاریشه تا مانگی 10ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م کارەکانی كۆتایی بێت.