گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

لە چوارچێوەی پلانی شارەوانیی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە، گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە باغلومنارەی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار؛ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
ئاوەڕۆی سندووقیی یەک چاوە (2.5x2.5)م، بە درێژیی 340م، ئاوەڕۆی سندووقیی سێ چاوە (3x3.5)م، بە درێژیی 1245م. لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی تیرە 120سم، بە درێژیی 800م.
كاركردن لەم پڕۆژەیەدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و تیمەكانی جێبەجێكار بە شەو و ڕۆژ كاری تێدا دەكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات تەواو ببێت؛ بە تەواوبوونی پڕۆژەكەش كاریگەریی لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ئەو گەڕەكە نوێ و گەورەیەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەبێت.