به به‌كارهێنانی زیاتر له 340 تۆن قیر ده‌یان شه‌قام و كۆڵان له شاری هه‌ولێر نۆژه‌ن و قیرتاو كرانه‌وه

به به‌كارهێنانی زیاتر له ٣٤٠ تۆن تێكه‌ڵه‌ی قیری به‌رهه‌مهاتووی كارگه‌ی قیری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، پرۆژه‌هه‌ڵمه‌تێكی فراوان به مه‌به‌ستی نۆژه‌ن و قیرتاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆڵان و شه‌قامی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
جارێكی دیكه هەڵمەتی نۆژه‌ن و قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامه‌كان، بەشێوەی فراوان لە سنوری سەرۆکایەتيی شارەوانیی هەولێر دوێنێ دووشەممە ١ی ئه‌يلوولى ٢٠٢٥ به‌ڕێوه‌چوو، كه زیاتر لە ٣٤٠ تۆن تێکەڵەی قیری بەرهەمهاتووی کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر خزمەتگوزاریی شەقام بەکار هێنرا.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته لەلایەن تیمەکانی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیی هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه، به مه‌به‌ستی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر، هاوكات گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستیان به خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن هه‌یه. هەڵمەتەکەش لە ڕۆژانی داهاتوودا لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامی دەبێت.