بە گوژمەی 114 ملیار دینار گەورەپڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت

كاركردن له گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و لە ئێستادا به ڕێژه‌ی زیاتر له ٢٠%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون؛ بڕیارە له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێكه له گهورهپڕۆژهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوی خواردنه‌وه‌دا، كه به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له باره‌ی بەڕێوهچوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ڕایگه‌یاند: "كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و به ڕێژه‌ی ٢٠%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واو بكرێت. گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه ١١٤ ملیار دیناره و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت. پڕۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مێنانی ٨١٫٦٠٠ مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێکدا (بەشی یەکەم) هه‌یه و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ڕزگاری و ئاغجەلەر و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن. هەروەها کوالێتیی ئاوی بەرهەمهاتوو بە گوێرەی ستانداردی عێراقی و جیهانی (WHO)، بۆ ئاوی خواردنەوەیه و کەلوپەلی بەکارهاتووش لە بەرزترین ئاست و کوالێتین".