دوو پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاى دهۆك جێبه‌جێ كران

به مه‌به‌ستی ئاماده‌سازیی بۆ وه‌رزی زستان و باشتركردنی ڕێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆكان و ڕێگریكردن له دروستبوونی ئاسته‌نگ، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی دهۆك دوو پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ كران.
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی دهۆك، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، دوو پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی دهۆك جێبه‌جێ كران.
جگه له‌م پڕۆژانه، ئێستا له سنووری فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگای دهۆك، چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاری، له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و به‌پێی پلانی شاره‌وانیش پرۆژه‌ی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن.