Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بڕیاری زیادكردنی گوژمەی پرۆژەی ئاوی "دوكان-سلێمانی3"ی دا

بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی (دوكان-سلێمانی3) بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە زیادكردنی گوژمەی پرۆژكە بۆ ساڵی 2025.

ڕۆژی 23ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە زیادكردنی گوژمەی پڕۆژەی (ئاوی دوكان-سلێمانی3) لە بڕی (398،486،000) دۆلار، بۆ بڕی (423،890،000) دۆلار، بە شێوەی نەختینە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2025، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی.