له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چەند پڕۆژەیەکی گرنگ جێبه‌جێ ده‌كرێن

دوو گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی به گوژمه‌ی ٦ملیار دینار و پڕۆژه‌یه‌كی ڕێگه‌سازی به گوژمه‌ی ملیارێك و ٦٠٠ ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و بڕیاریدا كه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكرێن، كاروانی ئاوه‌دانی ڕووی له شاره‌كه كرد و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ئێستادا سێ گه‌وره‌پڕۆژه، دوویان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له شاری هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن؛ پڕۆژه‌كان بریتین له پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار، بە بڕی ٦ملیار دینار و ڕێژەی جێبەجێکردنی گه‌یشتووته زیاترە لە ٩٥% و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگه‌كان بۆ هه‌ڵه‌بجه.
هاوكات پڕۆژەی ڕێگاسازیی گەڕەکی ئەندازیاران به بودجەی ملیارێک و ٦٠٠ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی تری ڕێگاسازی، له گەڕەکی فەرمانبەران كه ئێستا كاره‌كانی گەیشتووەتە ١٠٠% و لەسەر داهاتی شارەوانیی هەڵەبجە بە بڕی ٥٥٠ ملیۆن دینار جێبه‌جێ كرا.