Skip to the content

هه‌ریر.. پڕۆژه‌یه‌كی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و نۆژه‌ن و قیرتاوكردنی شه‌قام ده‌ستی پێكرد

له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ریر له‌ پارێزگای هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قام‌ ده‌ستی پێكرد؛ كه‌‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی سنووری شاره‌وانییه‌كه‌.

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ دروستكردن و دانانی ئاوەڕۆ و نۆژەنکردنەوەی شەقام و دووبارە قیرتاوکردنەوەی شه‌قامه‌كان، لە ڕێگه‌ی گەلی خانزاد له‌ نزیك فەرمانگەی کارەبای هەریر و فلکەی خانزاد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ پێویست و گرنگه‌كانی سنووری شاره‌وانیی هه‌ریر.

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگه‌ی هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی هەریر جێبه‌جێ ده‌كرێت. جگه‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌ش‌ ئێستا له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر(ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر) ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان و به‌پێی پلانی شاره‌وانیش پڕۆژه‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن.