561 زه‌ویی دیكه له شارۆچکەی قوشته‌په‌ی سنووری پارێزگەی هەولێر تاپۆ كران

له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، 561 پارچه زه‌ویی كارت له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی قوشته‌په تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ئێستادا كاره‌كانی تاپۆكردنی 561 كارتی زه‌وی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی قوشته‌په له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌واوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.