له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه، پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاره‌كانی به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت؛ وا بڕیارە له مانگی ١٠ی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت.
پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه گوژمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراوه و تیمێكی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
پێكهاته‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له شه‌قامی دووساید، دیواری پاڵپشت، تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ، تۆڕی ڕووناکی، سەوزایی و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرنگ. ماوەی جێبەجێکردنی ٣٦٥ ڕۆژی بۆ دیاریكراوه و ئێستاش به ڕێژەی90% كاره‌كانی پڕۆژەکە تەواو كراون و بڕیاریشه تا مانگی ١٠ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م کارەکانی كۆتایی بێت.