له هه‌ڵمه‌تێكدا له شارى هه‌ولێر 96 شوێن تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕی

له‌پێناو گرنگیدان به زمانی كوردی و گۆڕینی تابلۆكانیان بۆ سه‌ر زمانی كوردی، له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا، 207 شوێن به مه‌به‌ستی دانانی تابلۆكانیان به زمانی كوردی ئاگه‌دار كرانه‌وه و له‌و ژماره‌یه‌شدا تا ئێستا 96 شوێن تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕیوه و 111 شوێنیش سزا ده‌درێن.
به‌پێی ئامارێكی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار نێردراوه، له سنووری هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی ( 1 و 2 و 3 و 4 و 5 و 6)، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، له كۆی 207 شوێن كه له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆكانیان به زمانی كوردی له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه ئاگه‌دار كرانه‌وه و 96 شوێنیان تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕیوه و پابه‌ندبوون به ئاگاداركردنه‌وه و ڕێنماییه‌كانی شاره‌وانیی هه‌ولێر.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له كۆی ئه‌و 207 شوێنه‌ی له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا ئاگه‌دار كرابوونه‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێنماییه‌كانه‌وه، 111 شوێنیان سزا ده‌درێن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆكان به زمانی كوردی و سزادانی ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ند نابن، به‌رده‌وام ده‌بێت.