وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوونی بۆ كاروباری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كوردستان کرد

ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوانی وه‌زاره‌ت، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور، نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین، سۆران، گه‌رمیان، زاخۆ، له سه‌رجه‌م پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆ بووه‌وە.
كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی په‌یوه‌ست به كاروباری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ده‌ستخۆشی له ته‌واوی به‌ڕێوەبه‌رانی گشتی و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوەبه‌ری فه‌رمانگه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد؛ کە توانیویانه به باشی كاروباره‌كانیان ڕایی بكه‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، به گه‌یاندن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ههمهجۆر له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له بواری شاره‌وانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، گه‌شتوگوزار، شوێنه‌وار، له‌نێویاندا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و دانان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلان بۆ شار و شارۆچكه‌كان كرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، جه‌ختی له بواری ماسته‌رپلاندا كرده‌وه، کە هه‌نگاوی كرده‌یی نراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌وانییه‌كان ماسته‌رپلانی خۆیان هه‌بێت؛ جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆژه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتوانی سنووری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان كرده‌وه و داوای لێ‌كردن به ڕێكوپێكی كار بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شی هاووڵاتییان بكه‌ن.
ساسان عه‌ونی، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی جه‌ختی لەوە كرده‌وه، کە پرۆسه‌كه به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و داوای له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیش كرد، پێویسته كاره‌كانی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت زۆر به باشی به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مافی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه، زه‌وییه‌كانیان وه‌ربگرن.