ئەنجومەنی گەشتیاریی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی شوباتی 2026 به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌كی تر له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به سێكته‌ری گه‌شتوگوزار، ئه‌نجومه‌نی گه‌شتیاریی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا كه به هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و له‌لایه‌ن ڤیزیت كوردستانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له پانێڵێكدا كه له‌لایه‌ن ڤیزت كوردستانه‌وه ڕێكخرابوو ڕایگه‌یاند: ئەنجومەنی گه‌شتیاریی كوردستان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و کەرتی تایبەت، دەبێتە پردێکی پەیوەندیی بەهێز و نوێ بۆ کۆکردنەوەی تواناکان و یەکخستنی دیدگاکانمان بۆ ئاییندەی گەشتیاری لە هه‌رێمی كوردستان و برەوپێدانی و ناساندنی زیاتری ئه‌و سێكته‌ره گرنگه به‌ڕووی ناوخۆیی و هەرێم و دەرەوەدا.
ساسان عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: لە چوارچێوەی ستراتیژی کابینەی نۆیەم و دیدگه‌ی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کەرتی گەشتوگوزار، له‌پاڵ هه‌ر یه‌كه له سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و سێکتەرەکانی دیکەدا جێی بایه‌خی تایبەتە و وەک کۆڵەکەیهكی سەرەکییە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری، هەر لە ڕوانگەی ئەم بایەخەوە، بەتایبەتی بایه‌خدانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و سێكتهرە، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوەی ژمارە (٨٣) ی لە ٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ تایبەت بە کەرتی گەشتوگوزار ته‌رخان كرا و تێیدا نەخشەڕێگه‌ی گەشتوگوزار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار په‌سه‌ند كران و بە بڕیاری ژمارە ١٥١ی ئەنجومەنی وەزیران بە واژۆی سەرۆکی حکومەت گشتاندنی بۆ کرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه لە کابینەی نۆیەمدا بۆ یەکەم جار لە ماوەی حوکمڕانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ــوە، کەرتی گەشتوگوزار لە چوارچێوەیەکی یاسایی ڕێکخرا و یاسای تایبەت بە گەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوو، یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٢. گوتیشی: بهمەبەستی برەودان بەو سێکتەرە لە هەیکەلی حکومەت، چوار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گه‌شتوگوزار لە پارێزگه‌ی هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین دروست کران. هەروەها لە ڕووی بووژانەوەی ژێرخان و دروستکردنی بونیاد و خولانەوەی داراییدا جێبەجێکردنی ٨٠ پڕۆژەی گەشتیاریش بە گوژمەی زیاتر لە ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، كه‌رتی گەشتوگوزاریان لەڕووی ژێرخانەوە بردووه‌تە قۆناغێکی هیوابەخشهوه.
ساسان عه‌ونی تیشكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار شوێن و بنکەی گەشتیاریمان هەن، وەک هۆتێل و مۆتێل و ڕێستورانت و کافتریای گەشتیاری و کۆمەڵگه‌ی گەشتیاری و شوێنی سروشتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئێستا زیاتر لە 20 هه‌زار کەس لەم کەرتە کار دەکەن و ٨٠٪یان دەستی کاری ناوخۆیین.
سه‌باره‌ت به هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد: حکومەتی هه‌رێمی كوردستان چەندین ئاسانکاریی یاسایی و دارایی و ژێرخان و زەمینەی له‌باری بۆ کەرتی تایبەت ڕه‌خساندووه و بەردەوام داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات به‌شێك له سه‌رمایه‌كانیان له بواری گه‌شتیاریدا به‌گه‌ڕ بخه‌ن.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گه‌شتیارییه له كوردستان، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی كرده‌وه كه دامەزراندنی ئەنجومەنی گەشتیاریی کوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ديكهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار، هۆكارێك و یارمه‌تیده‌رێك ده‌بێت بۆ یەکخستنی هەوڵەکانی کەرتی گشتی و تایبەت بەمەبەستی پەرەپێدانی ئەم سێکتەرە زیندووە بەشێوەیەکی زانستی و پلان بۆ داڕێژراو و ئومیده‌وارم ئه‌و پڕۆژه‌یه به هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی دامه‌زراوه گه‌شتوگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ بووژانه‌وه‌ی سێكته‌ری گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان بكات.