پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی نه‌خشه‌دانانی كه‌له‌پوور و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12ی شوباتی 2026، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هیروشی سوزوكی سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی ئاژانسی هاوكاریی جایكای ژاپۆنی، موسلیم قازی به‌رپرسی ڕێكخراوی هابیتات له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕیۆسكێ تیراۆوكا به‌رپرسی نووسینگه‌ی هابیتات له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك شاره‌وانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی نه‌خشه‌دانانی كه‌له‌پوور و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاوی ته‌واوكاریی بۆ جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر (2050), له ده‌روبه‌ری قه‌ڵای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و خۆشحاڵی خۆی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه گرنگه بۆ شاری هه‌ولێر ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: "خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی نوێ و گرنگ بۆ ته‌واوكردن و باشتر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌مواركراوی شاری هه‌ولێر (2050) ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به هاوكاریی ئاژانسی جایكا و ڕێكخراوی هابیتات جێبه‌جێ ده‌كرێت".
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی ڕوانگه و بایه‌خدانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ بۆ پێشخستنی كه‌رتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و پاراستنی ئه‌و میراته كولتوورییه‌ی كه شاری هه‌ولێر پێی ده‌وڵه‌مه‌نده. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌ی مانگی داهاتوو تا كۆتاییی ساڵ كاری تێدا ده‌كرێت. هەروەها سوپاسی ئاژانسی جایكا و ڕێكخراوی هابیتاتی كرد، بۆ كاركردن له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندداره‌كان كار له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێریش، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژه‌ی هه‌مواری ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر، كاره‌كانی زۆر به باشی جێبه‌جێ كرا و ئێستاش له قۆناغی په‌سه‌ندكردندایه. ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ شاری هه‌ولێر كرد، كه ده‌بێته هۆی پاراستنی میراتی كولتووری و كه‌له‌پوور؛ هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی سێكته‌ری گه‌شتوگوزاریش ده‌بێت، كه پڕۆژه‌كه به‌شێكه له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر بۆ ساڵی (2050)، كه له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و ماسته‌رپلانه هه‌مواركراوه‌ته‌وه.