ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 750 پارچه زه‌وی له كانی قڕژاڵه بەسەر فەرمانبەران دابه‌ش ده‌كرێت و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت
پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14ی کانوونی دووەمی 2026، نزیكه‌ی 750 پارچه زەویی دیكه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كانی قڕژاڵه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابەش ده‌كرێت.
له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر (ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر)، تاوه‌كوو ئێستا نزیكه‌ی 31 هه‌زار پارچه زه‌وی، له 12 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شه‌مامك، بنه‌سڵاوه، داره‌توو، كه‌سنه‌زان، به‌حركه، مه‌خموور، قوشته‌په، دیبه‌گه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش له قۆناغی یه‌كه‌مدا دابه‌ش كراوه و ئه‌مڕۆش له كانی قڕژاڵه نزیكه‌ی 750 پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت و به‌مه‌ش ده‌بێته 13 شاره‌وانی كه زه‌وییان دابه‌ش كردووه.
دابه‌شكردنی زه‌ویی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پڕۆسه‌کەش به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رج و ڕێنمایییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، له سنووری شاره‌وانییه‌كانی خۆیاندا زه‌وی وه‌رده‌گرن.