Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زیرى پلاندانان :کار لەسەر سێکتەرى کشتوکاڵ وپیشەسازی وگەشت وگوزار دەکەین

ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان لە میانی دیداری لەگەڵ هانس ئاكه‌ربوم كونسوڵى گشتی شانشینى هۆڵەندا ڕایگەیاند هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌ گرنگ و پێویسته‌كان به‌رده‌وامن لەگەڵ دووپاتكردنەوەی ڕۆڵی كه‌رتى تایبه‌ت له‌جێبه‌جێ كردنى به‌شێك له‌پرۆژه‌كان به‌هاوبه‌شى و چاودێری لەگەڵ حکومەت.

وەزیری پلان دانان: پاڵپشتی و هاوكاری ووڵاتان و رێكخراو وئاژانسە جیهانیەكان بۆ هەرێم گرنگە

ئەمرۆ 3 ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلان دانان پێشوازی لە دانیال ماككۆماك كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ هاوكاری پەرەپێدان و لێپرسراوی پرۆگرامی هەڵسەنگاندن لە ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانیا كرد.

وەزیری پلاندانان: هەموو هەولێك دەدەین بۆ دۆزینەوەی بازار بۆ بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆی

ئەمرۆ 2ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی لە نەسروڵڵا زارع رەشنوودی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێم كرد.