ئه‌مڕۆ ٢٨ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كیڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبۆوه.
هەواڵەکان
وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا كۆبۆوه
وه‌زیری پێشمه‌رگه : له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ سڤێن کڕاوسپی جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەولێر ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دووپاتی كردەوە له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه.
قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستی ئه‌مەریكا بۆ پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت
بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو،قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیسته‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هه‌ردوو لیوای ١٤ و ١٦ ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت.
پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌هێزتركردنی تواناكانی ئه‌فسه‌ران ئه‌نجامده‌درێت
ئه‌مڕۆ ٢٥ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، وەزارەتی پێشمەرگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی پرۆژەیەکیان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە.
کۆبوونەوەی بەرفراوانی پرۆسەی چاکسازی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە.
سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
سێشه‌ممه ١٣ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبەر) ى ٢٠٢٠ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی وكاری ئه‌منی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای گشتیی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان لەبه‌غدا سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.