Skip to the content

هەواڵەکان

سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ شاندێكی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر كرد

سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ ئاماده‌بوونی عه‌مید روكن مه‌حه‌مه‌د سه‌عید مه‌حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت، پێشوازی له‌ كۆڵۆنێڵ یۆرك، به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

لێدوانی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی بەئامانجکردنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

لە ماوەی رابردودا چەند جارێک هەولێر و فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دەوروبەری کەوتوونەتە بەر چەند هێرشێکی موشەکی تیرۆریستیان، بۆئەوەی ئارامی شاری هەولێر تێک بدەن، لەدوایین جار بەرواری ١٤ ی نیسان بوو جیاوازتر لەجارانی رابردوو.

بۆیه‌كه‌م جار ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باجی ئه‌كادیمیای شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا دانرا

ملازم ئه‌میر مه‌هدی مزوری، ئه‌و گه‌نجه‌ کوردەی، كه‌ وه‌ك یه‌كه‌م گه‌نجی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی پله‌یه‌كی به‌رز لە ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی ساندهێرستی به‌ریتانیا به‌ده‌ستبهێنێت.

كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شاڵاوی نەگریسی ئه‌نفال

ئه‌مڕۆ ٣۳ ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوی نه‌گریسانه‌ی ئه‌نفالی گه‌له‌كه‌مان تێده‌په‌رێت، هه‌رگیز ئه‌و زامه‌ی له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌رهه‌ق به‌ میللە‌ته‌كه‌مان كرا، له‌بیر ناكرێت، كه‌ ژیانی زیاتر له (‌١٨٠) هه‌زار كه‌سی به‌ زه‌بری هێزو چه‌كی قورس وكیمیاباران زیندەبەچاڵکران.

مەراسیمی دەرچوونی خولی حەوتەمی کۆلێژی ئەرکان بەڕێوەچوو

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٢ بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق جەمال محمد، سەرۆکی دەستەی ئەرکان، بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، مەراسیمی دەرچووانی خولی حەوتەمینی کۆلێژی ئەرکان لە(ناحیەی چوارقوڕنە) بەڕێوەچوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی 70 و 80 كۆبۆوه‌

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٢شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، له‌گه‌ڵ موسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70و نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌م ئه‌ندامبووه‌كانی سه‌نگه‌ر كۆبۆوه‌.

رێکخراوی دەستەکراوەکان بەهاوکاری کۆمپانیای شاد ٥٠٠ کتێبی بەخشی بە کتێبخانەی گشتی پێشمەرگە

له‌ مەراسیمێكدا ٥٠٠ کتێبی فرەناونیشان، کە لەلایەن رێکخراوی خێرخوازی دەستە کراوەکان بە هاوکاری (شوان عه‌زیز محه‌مه‌د) خاوەنی کۆمپانیای "شاد" بەخشرا بە کتێبخانەی گشتی پێشمەرگە.

رێوڕسمی كۆتایی خولی یەكەمی بنەڕەتی كیمیایی بەڕێوەچوو

رێوڕەسمی كۆتایی خولی یەكەمی بنەڕەتی كیمیایی بەڕێوەچوو كە لەلایەن سریەی بەرگری كیمیایی رێكخرابوو ،كە لە ٢/١تا ٢٠٢١/٤/١١بەردەوامبوو.

هەرێمی کوردستان بەشداری لە گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیجی عێراق - ئەمریکادا کرد

لەدرێژەو بەردەوامیدان بە گفتوگۆی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا، رۆژی ٧/٤/٢٠٢١، گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانی نێوان بەغداو واشنتن بەڕێوەچوو.

لەرێورەسمێكدا بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ كرا

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٦ بە ئامادەبوونی عەمید عوسمان بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی‌و عەمید سەربەست جەباری جێگری بەرێوەبەری کارگێری وەزارەت و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، رێورەسمی ئاڵوگۆڕی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەنتەری میدیای بەرێوەبەرایەتیەكە بەرێوەچوو.