Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا تاووتوێی بارودۆخی ئاسایش و سەربازییان کرد

لەو دیدارەدا کە جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر، ئامادە بوو، تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە؛ جەخت لە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پێشمەگە و هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بە گشتی کرایەوە.

خولێکی دیکەى مەشقەکانی پێشمەرگە بە کۆتا هات

شایانی باسە ئەم خولانە بە  ئامادەبوون و هاوكاریی كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و بەڕێوەبەرانی مەشق و ڕاهێنانەكان و مامۆستایانی كۆمپانیای ئەمینتۆم بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ دیرک بۆڵینگەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتنامەی هاوکاریی لەگەڵ ئینستیوتی کولتووریی کوردی ـ ئەمەریکی واژوو کرد

ڕۆژی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣، عەمید ڕوکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە ئازاد سەمین، بەڕێوبەری هەرێمی ئینستیوتی کولتووریی کوردی ــ ئەمەریکی کرد.

فەرماندەی فیرقەی یەک پێشوازیی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ کرد

ڕۆژی ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن هۆگر سەڵاحەدین، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی ستافی فیرقە، پێشوازیی کرد لە لیوا ڕوکن عەبدولڵا ڕەمەزان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ و شاندی یاوەری.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد

لەو دیدارەدا  تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان بە ئاراستەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

سەرۆکی ئەرکان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا، تاووتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەمبارەیەوە وەزیری دارایی و ئابووری هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی بەرز نرخاند بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی بەشێکی هێزە جیاوازەکان بۆ ژێر بڕیارو ڕاسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان کرد

لەم سەردانەیاندا، شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و تیمی ڕاوێژکارانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، پلانی کورتمەودا و درێژمەودایان بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە داهاتوودا و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە خستە ڕوو.

گرووپی کاری سەنتەری ئۆپەراسیۆن کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ساز دا

گرووپی کاری سەنتەری ئۆپەڕاسیۆن کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ساز دا.

سەرۆکی ئەرکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە فیرقەکانی پیادەی کرد

گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی فیرقەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی میلاکاتیان کرا، پاشان میکانیزمێک بۆ چۆنییەتیی دروستکردن و زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان خرایە بەر باس و چەندین سەرنج و تێبینی لەبارەیانەوە خرایە ڕوو.