ئێوارەی ڕۆژى چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل وە‌زیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له مارشاڵ سامیوڵ سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژکاری به‌رگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا و کۆڵۆنێڵ چارڵی راوێژکاری هێزەکانی بەریتانیا لە هەرێم کرد.
هەواڵەکان
وە‌زیری پێشمەرگە بۆ لیوا هاوبەشەکان: ڕێگە نەدەن تیرۆریستان هەڵبقۆزنەوە
ڕۆژی ٥ی ئایاری ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل وە‌زیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرماندە و جێگری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کۆ بووەوە و تاوتوێی دۆخی ئێستای پێشمەرگە کرا
شۆڕش ئیسماعیل: خوازیارى خێراترکردنى پڕۆسەى ڕێکخستن و چاکسازین لە وەزارەتى پێشمەرگە
یەکشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل وە‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ كۆڵۆنێڵ ده‌یڤید ولیام ڕاوێژكاری باڵا له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێڵ كلین و شاندێکى یاوەریان کۆ بووەوە.
راگەیێندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە
لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ۱۰ی پیادەیان دا، لەبەرزاییەکانی (زورگەزراو)، لەسنوری میحوەری پێنج. پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ درایەوەو تیرۆریستان راونران.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیمارات كۆده‌بێته‌وه
دوێنێ ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سێ كۆبونه‌وه‌ی جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا و مێڵ سمارت جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا و ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهیری كونسوڵی گشتیی ئیماراتی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان، كۆ بووەوه.
جه‌نه‌ڕاڵ جه‌ی گارنه‌ر: خوایاری پێشکەوتنی زیاتری هێزی پێشمەرگەین
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌مین حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرسی جموجۆڵ و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیان کرد.
دوایین قۆناغی به‌شی یه‌كه‌می ئاڵوگۆڕه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو
له ڕێوڕە‌سمێك عه‌مید روكن هۆشمه‌ند ڕە‌شید وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان لە ئیدارە و میره له شوێنی لیوا روكن باسل محه‌مه‌د ده‌ستبه‌كار بوو و لیوا روكن هۆگر سەلاحه‌دین له شوێنی لیوا ره‌باد عەبدولقەهار وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین و چاودێری گشتی ده‌ستبه‌كار بوو.
وە‌زیری پێشمەرگە داوایەک ئاراستەى مستەفا کازمى دەکات
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٠٢١/٤/٢٥ شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەردانێکی مەیدانی بۆ سنووری گەرمیان، میحوەری ۲ی قەرەتەپە ـ حەمرین و لیواکانی (۱٦ و ۱۷)ی پیادەی بەسەرکردەوە.
هاوپەیمانان: لە مانگى نیسان ٢٩ ئۆپەراسیۆنمان دژى تیرۆریستان لە عێراق ئەنجام داوە
کۆڵۆنێڵ وەین مۆڕۆتۆ، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە تویتێکدا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانیان، ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام داوە.
وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی ١٢٣ هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی دەکا
ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢٢ بە بۆنەی ١٢٣ هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان، کە یەکەمین رۆژنامەی کوردی بووە، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنوسانی کوردستان، ئەو رۆژە لە مێژووی بزوتنەوەی رۆژنامەگەری کوردی‌دا جێگای تایبەتی هەیە،