Skip to the content

هەواڵەکان

لیوای هەژدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجام دا

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچە دیاریکراوەکان کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە بووەتە ناوەندێکی گرنگی تەندروستی بۆ نەخۆشانی پێشمەرگە

لە ئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، بووەتە ناوەندێکی تەندروستی، بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی درێژخایەنی پێشمەرگە.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

شۆڕش ئیسماعیل: هیواخـوازم ساڵی نوێ، پڕ لـە دەستکەوتی زیاتر و خێر و خۆشگوزەرانی و ئارامی بێت بۆ گەلەکەمان.

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

لەم خولەدا ٢٢٨ پێشمەرگەی لیوای ٢١ی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشدار بوون.

سه‌رۆكى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌: پێشینەی کارکردنمان بۆ یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە

سه‌رۆكى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌: پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبن و هاوکار دەبين بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی و گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی، کە یەکگرتنەوەی تەواوی هێزەکانە لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا.

لە بارەگای فیرقەی سێی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی کۆمپیوتەر هات

خولەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندی فیرقەی سێی پیادە بەشداربوون.

ئەفسەرێکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆلێژی ئەرکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا تەواو كرد

ئەم کۆلێژە بە یەکێک لە ناوەندە ئەکادیمیيە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت، کە تایبەتە بە خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەری سەربازی بۆ فێرخوازانی.

سیستەمی زانیارییە جیۆگرافیيەکان تاووتوێ کران

ئەو بابەتە وەک پاڵپشتی و پشتگیریی وڵاتی فەرەنسایە بۆ هێزی پێشمەرگە، کە لە ئاییندەشدا خول و ڕاهێنانی پێویست لەو بوارەدا بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێته‌وه‌.

وەزیری كاروباری پێشمەرگە: دوو ناوچەی سەرکردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکار دەبن

وەزیری پێشمەرگە: دوو ناوچەی سەرکردایەتی دادەمەزرێنین، بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا.