Skip to the content

هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا بەڕێوە چوو

شايانى باسه‌ هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، وەک فه‌رمانده‌ى نوێى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێم ده‌ست به‌كار بوو.

خولێکی پلاندانانى ئۆپەراسیۆن كۆتايى هات

شايانى باسه‌ خولەکە لەلایەن هێزەکانی ئیتاڵیاوه‌ ڕێکخرابوو، كه‌ ئامانج لێى بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە بوو لە ڕووی زانستی و جەستەییەوە.

لە بارەگای لیوای چوارى پیادە خولێکی گەیاندن بە كۆتا هات

ئامانج لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە گەیاندنی زانیاری و تەکنیکە نوێيه‌کانی سەربازییە بە هێزەکانی پێشمەرگە.

لە میرەی گشتيی سه‌ربازى كۆتايى به‌ چەند خولێکی جیاواز هات

لە خولەکاندا ٦٤ ئەفسەر و پێشمەرگە بەشداربوون، تیێیدا بە شێوەیەکی زانستی مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاجیاکان ئه‌نجام دا.

لە فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی یەک خولی شەشەمی بنەڕەتی بەڕێوە دەچێت

خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرانی فەرماندەییەوە بەڕێوە دەبرێت و وانه‌كانيش به‌ شێوه‌ى تیۆری و پراکتیکی دەگوترێنەوە.

پشکنینی تاقیکاری بۆ فەوجی بەرگريی وەزارەتى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ كرا

لیژنەکە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز، پێشووتريش پشکنینی فێرکاریيان بۆ تەواوی بەشەکانی فەوجی بەرگری ئەنجام دابوو.

بەڕێوه‌بەری گشتيی بودجە و بەرنامەکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

بەڕێوەبەری گشتيی بودجە و بەرنامەکان ستایشی ئەرک و کارەکانی ماوەی ڕابردووی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد و هەماهەنگی و هاوکارییە بەردەوامەکانی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەو وڵاتەی بۆ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەرز نرخاند.

وەزیری كاروبارى پێشمەرگە: پرۆسەی چاکسازی به‌ شێوه‌يه‌كى باش هەنگاو دەنێت

ڕاوێژكارى باڵاى به‌رگريى به‌ريتانيا: پێشمەرگە ڕۆڵی باڵای هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازى له‌ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان كرد

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، سوپاس و پێزانینی وەزارەتی بە کۆڵۆنێڵ لارس گەیاند و ستایشی ئەرک و ماندووبوونی ماوەی ڕابردووی کرد.

مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن

خولەکە تایبەت بوو بە ئامێره‌ بێتەلەکانی ناو ئۆتۆمبیلە سەربازيیه‌کانی هامەر و بارجەر، ماوەی پێنج ڕۆژی خایاند، ئامانج لە کردنەوەی خولەکە زیاتر ئاشناکردنی هێزی پێشمەرگەیە بە زانستی سەربازی.