لیوا دڵشاد سەعید کەریم، وەک بەڕێوەبەری گشتيی گرێبەستەکان، له شوێنى كهمال تاليب سهلام، كه به وهكالهت لهم پۆستهدا بوو، دەست بەکار بوو.
هەواڵەکان
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يهكی بەسەر کردەوە
شۆڕش ئيسماعيل بە گرنگیيەوە باسی لە ڕۆڵ و کاریگەريی هێزەکانی پشتیوانيی يهك لە کاتی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کرد، پشتیوانی و پاڵپشتيی خۆيشی بۆ هێزەکانی ئهو فهرماندهييه دەربڕی.
لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولێکی پزیشکی کرایەوە
بەشداربووان بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی، ڕاهێنانیان لەسەر بابەتەکانی فریاگوزاريی سەرەتايی و چۆنیيەتی خۆپاراستن لە گازە ژەهراویيەکان پێ كرا.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی بارەگای لیوای دووی پیادەی کرد
سەرۆکی ئەرکان، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە فەرماندەی تازەی لیوای دووی پیادە کرد.
ئهفسهرێكی وهزارهتی كاروبارى پێشمهرگه نیشانەی ڕوکن و بڕوانامەی ماستەری لە زانستی سەربازی بەدەست هێنا
ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە وەک چۆن لە پاراستنی سەنگەرەکان توانیویانە پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکەن، هەروەها لە وەرگرتنی زانست و زانیاريی نوێيش لە کۆلێژە سەربازییە نێودەوڵەتیيەکان، پێشەنگی سەرکەوتنەکانن.
کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان به دەست هێزەکانی پێشمەرگە گهيشت
كونسولى گشتيى ئهمهريكا: ئێمە ئاگهدار و هۆشیارین لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی مەترسيی داعش، هەروەها پابەندیى خۆمان دووپات دەکەینەوە، بۆ پاڵپشتيی بەردەوامی حکومەتی عێراق و وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە.
لیژنەی پشکنینی گشتی پشکنینی فێرکاریيان بۆ لیوای ٣٠ی پیادە ئەنجام دا
بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پرۆسەی پشکنین بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام دەدات.
فەرماندەیيی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بنکەی هەماهەنگيی هاوبەشی خانەقینی بەسەر کردەوە
فەرماندەیيی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بنکەی هەماهەنگيی هاوبەشی خانەقینی بەسەر کردەوە.
لە ڕێوڕەسمێکی سەربازيی شکۆداردا پێشوازی لە تەرمی ملازم خدر کرا
بريكارى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه: دەستکەوتەکانمان بە خوێنی شەهیدان و خەبات و قوربانیدانی هەزاران کەسی وەک ملازم خدر بەدی هاتووە، پێویستە ئێمەش درێژەپێدەری هەمان ڕێگه بین، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی ئەم هەرێمە بکەین.
بەڕێوهبەری چاکسازی پێشوازی لە ڕاوێژکاری باڵای داکۆکیکردن و پاراستنی مافهكانى ئافرەتان لە نووسینگهى یونامی کرد
ڕاوێژکاری باڵای پاراستنی ئافرەتان و ژنان پاڵپشتيی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیشان دا بۆ ئەو هەنگاوە ئەرێنیيانەی وەزارەتى كاروبارى پێشمهرگه کاريان لەسەر دەکات.