ڕۆژی ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن هۆگر سەڵاحەدین، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی ستافی فیرقە، پێشوازیی کرد لە لیوا ڕوکن عەبدولڵا ڕەمەزان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ و شاندی یاوەری.
هەواڵەکان
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد
لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان بە ئاراستەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
سەرۆکی ئەرکان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کرد
لە کۆبوونەوەیەکدا، تاووتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەمبارەیەوە وەزیری دارایی و ئابووری هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی بەرز نرخاند بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی بەشێکی هێزە جیاوازەکان بۆ ژێر بڕیارو ڕاسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان کرد
لەم سەردانەیاندا، شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و تیمی ڕاوێژکارانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، پلانی کورتمەودا و درێژمەودایان بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە داهاتوودا و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە خستە ڕوو.
گرووپی کاری سەنتەری ئۆپەراسیۆن کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ساز دا
گرووپی کاری سەنتەری ئۆپەڕاسیۆن کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ساز دا.
سەرۆکی ئەرکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە فیرقەکانی پیادەی کرد
گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی فیرقەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی میلاکاتیان کرا، پاشان میکانیزمێک بۆ چۆنییەتیی دروستکردن و زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان خرایە بەر باس و چەندین سەرنج و تێبینی لەبارەیانەوە خرایە ڕوو.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد.
سەرۆکی ئەرکان پێشوازیی لە بەڕێوهبەری سەنتەری هەماهەنگی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد
ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە لیوا ڕوکن سەلمان محەمەد وەهەیب، بەڕێوبەری سەنتەری هەماهەنگی لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد.
سەرۆکی ئەرکان پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد
سەرۆکی ئەرکان پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد.
پڕۆژەی سێ ساڵەی کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا
پڕۆژەی سێ ساڵەی کۆمیتەی خاچی سوری نێونەتەوەیی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا