ئەم وۆرکشۆپە کە بە شێوەیەکى داخراو بوو، نوێنەرانى وەزارەتى پێشمەرگە و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و چه‌ند شاره‌زایه‌كی پرسى هەڵگرتنى چەکى تێدا بەشدار بوون و لە شارى سلێمانى بەڕێوە چوو.
هەواڵەکان
وه‌زیری پێشمه‌رگه بە جیا لەگەڵ لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان و کونسوڵی گشتی یۆنان کۆ بووەوە
وه‌زیری پشمه‌رگه لە دوو دانیشتنى جیاوازدا له‌گه‌ڵ هەر یەک لە لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان و کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە کە لە دانیشتنى یەکەم باسى پڕۆسه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه و ڕێفۆرمی سه‌ربازی و پرسی مه‌شق و راهێنانه‌كان کرا و لە دانیشتنى دووەم باسى هەماهەنگی و هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ژیاری و فەرهەنگی هەرێم و یۆنان کرا.
هاوپەیمانان خوازیارى هاوکاریکردنى كۆلێژی ئەركانە
هاوپەیمان کە چەندین ساڵە هاوکارى هێزى پێشمەرگە، سەردانی كولێژی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد تا بەڵکو بتوانن لە ئایندەدا هاوكاری ئەو کۆلێژەش بکەن.
مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێ کردەوە
پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنانی به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش كراوه و بڕیار وایە بە پێى ئەو پڕۆگرامە لە کاتى خۆیدا ڕاهێنانى هێزى پێشمەرگە ئه‌نجام بدرێت.
پێشمه‌رگه له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هۆشیار ده‌كرێته‌وه
لیژنەیەکى هاوبەشی دادگای سه‌ربازی و به‌رێوه‌به‌رایەتی هۆشیاریی نیشتیمانی و بەشى ده‌رمانسازی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروست بووە بە مەبەستى هۆشیارکردنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەى ماددەى هۆشبەر و مەترسییەکانی
وه‌زیری پێشمه‌رگه: ملیاران دینارمان گەڕاندووەتەوە بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت
وەزیرى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان باسى لەوە کرد کە به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم و له ڕێگه‌ی دانانی چوارچێوه‌كی گونجاو بۆ خه‌رجییه‌كان، چه‌ندین ملیار دینار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و بەم نزیکانە لیوا هاوبه‌شه‌كان مووچه‌كانیان به زیاده‌وه وه‌رده‌گرن.
خولێكی تایبەت بە زانیاری ئۆپەراسیۆنەكان کرایەوە
بەئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی سەربازی، بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، خولێکی تایبەتى بۆ چەند ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە خزمەت هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە
ەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکاتەوە کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە
وەزیری پێشمەرگە: هیوادارین جەژن بکرێتە هەوێنی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان و پاڵپشتیان لە هێزی پێشمەرگە
لەمیانەی سەردان و بەسەرکردنەوەی بۆ هەردوو میحوەری (باشیک) و (خازر ـ موسڵ) وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: پیرۆزبایی جەژنتان لێ دەکەم هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر و دەستکەوتی گەورەتر بۆ گەلەکەمان، لەم جەژنەدا دووپاتی دەکەینەوە بە یەکهەڵوێستی و تەبایی و یەکگرتوویی، کوردستانەکەمان دەپارێزین.
وەزیری پێشمەرگە: لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بووە
لەمیانەی سەردان و بەسەرکردنەوەی بۆ هەردوو میحوەری (باشیک) و (خازر ـ موسڵ) وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: پیرۆزبایی جەژنتان لێ دەکەم هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر و دەستکەوتی گەورەتر بۆ گەلەکەمان، لەم جەژنەدا دووپاتی دەکەینەوە بە یەکهەڵوێستی و تەبایی و یەکگرتوویی، کوردستانەکەمان دەپارێزین.