بە مەبەستی پەرەپێدانى تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، لە بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٦، لە بەڕێوەبەرایەتيی تەکنەلۆجیای زانیاريی وەزارەتی پێشمەرگە، خولی ژمارە حەوتی پەرەپێدانى کۆمپیوتەر کۆتایی هات.
هەواڵەکان
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی گروپی سەربازیی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە بەرپرسی گروپی سەربازیی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی پشکنینی بۆ ژمارەیەك یەکەی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام دا
ڕۆژانی ٢ و ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی، پشکنینی بۆ ژمارەیەك یەکەی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام دا.
تیمێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری کاروباری پێشمەرگە کۆ بوونەوە
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٦، تیمێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا، لەگەڵ وەزیری کاروباری پێشمەرگە کۆ بوونەوە.
وەزیری کاروباری پێشمەرگە: کوردانی ڕۆژاوا بە دەیان هەزار شەهیدیان لەپێناو مرۆڤایەتی بهخشيوه
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له کونسولی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، بەرپرسی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمی سەربازيی یاوەریان كرد.
وەزیری کاروباری پێشمەرگە سەرپەرشتيی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمهریکا کرد
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لەنێوان تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمهریکا.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە: پرۆسەی دروستکردنی بڕیار پرۆژەیەکی ستراتیژیی درێژخایەنە بۆ هەموو هێزی پێشمەرگە
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکی فراوان، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی پرۆسەی دروستکردنی بڕیار بۆ هەیئەی فیرقەی حەوتی پیادە بەڕێوەچوو.
لە لیوای بیست و دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولی خوێندنەوەی نەخشەی Offline Maps بەردەوامە
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی هۆشیاریی ئەفسەران، بۆ هەفتەی دووەم لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە لیوای بیست و دووی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، خولی خوێندنەوەی نەخشەی (offline maps) بەردەوامە.