Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

هەردوولا بە گرنگیيەوە تیشکیان خستە سەر هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی بۆ سەرخستن و ڕاستەڕێکردنی بواری مەشق و ڕاهێنان، خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ دەستبەکاربوون و دامەزراندنی فیرقەکان و یەکخستنەوەی هێزەکان لەو چوارچێوەیەدا.

هێزەکانی پشتیوانيی دوو لە مانۆرێکی سەربازیدا چەکی قورس تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌

لە مانۆرێکی سەربازيی مۆدێرندا و بە چاودێريی هێزەکانی هاوپەیمانان لە تەقەکردنی ساڵانەدا، تەواوی چەکە قورسەکانیان بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە.

لە لیوای سيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی گەیاندن هات

خولەکە ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام بوو، هه‌روه‌ها به‌شداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی، مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی ئەنجام دا.

بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی سەربازيی فەرەنسا کرد

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ۲٦ی شوباتی ۲٠۲٥، لیوا نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ میشێل ساکوا، ڕاوێژکاری سەربازيی وڵاتی فەرەنسا لە وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی یاوەری كرد.

لە بەشی تەکنەلۆژیا و زمانەکان تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام درا

ئەو تاقیکردنەوانە لەلایەن وڵاتی ئەمه‌ریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی توانای ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕووی فێربوونی زمانەکان ديارى بكرێت.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لیوای یانزەی پیادەی بەسەر کردەوە

ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان بۆ لیوای يازده‌، بۆ لە نزیکەوە ئاگه‌داربوون بوو لە بارودۆخی لیواکە و دیاریکردنی کەموکوڕییەکان و دابینکردنی پێداویستیيەکانیان.

پرۆژەی ڕێکخستنەوەی زاراوە سەربازیيەکان چووە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌

پرۆژەکە یەکێکە لەو پرۆژانەی بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەت کە لە ئێستادا تیمێکی هاوبەش کاری لەسەر دەکەن.

لە فیرقەی سێی پياده‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی فریاگوزاريی سەرەتایی هات

خولەکە لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەشی پزیشکيی فیرقەوە ڕێکخرابوو و ماوەی سێ ڕۆژى خاياند، بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.

لە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی گەیاندن هات

خولەکە ماوەی ده‌ ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا ژمارەیەک کارمەندی بارەگا و فەوجەکانی لیوا بەشداربوون و بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانه‌كانيان ئەنجام دا.

بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆنفرانسی ساڵانەی به‌ست

لە تەوەرێکی کۆنفرانسەکەدا، بە سەرنج و تێبینی گرنگ و ئاماژەدان بە هەنگاوی کاری داهاتوو و هەماهەنگيی زیاتر لە خوێندنەوە بۆ بەدامەزراوەییکردنی کاروبارە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبردن لە قۆناغی ئایيندەدا، لەلایەن فەرماندەکانەوە گفتوگۆیەکی ورد و پێویستی لەبارەوە کرا.