Skip to the content

هەواڵەکان

لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەکانی چاکسازی تاووتوێ کران

لە تەوەرێکی ديكه‌دا دووپاتیان لە گرنگی دروستکردنی فیرقەکان و بەردەوامی پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی ۷٠ و ۸٠ لە چوارچێوەی وەزارەتى كاروبارى پێشمه‌گه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کردەوە.

زنجیرەيه‌ك سیمینارى هۆشيارى له‌باره‌ى به‌كارهێنانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ڕێوه‌چوون

له‌ سيميناره‌كاندا جه‌خت له‌ به‌كارنه‌هێنانى مۆبايلى زيره‌ك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، له‌ ئه‌ركى سه‌ربازيدا كرايه‌وه‌.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە بارەگای فیرقەی چواری پیادەی بەسەر کردەوە

وەزیری كاروبارى پێشمەرگە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ٤٧ـەمین سەرۆکی ئەمه‌ریکا.

مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن

خولەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی دانانی بازگە، پاراستنی سەربازگەکان و بەرگریکردن لە بەرانبەر هێرش و پەلاماری دوژمن لە بارودۆخە جیاوازەکاندا.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش کرد

لەو دیدارەدا، تیشک خرایە سەر هەنگاوەگانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چاکسازی و بەردەوامیدان بە کاری ڕێکخستنەوەی هێزەکان، لە چوارچێوەی فیرقەکان.

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بەشه‌كانى ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی لیواکانی پیادە به‌ڕێوه‌چوو

بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری هەڵوەستەی لەسەر دوا فەرمانی وەزارەت، سەبارەت بە مامەڵەکردنی میدیایی و بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ئەفسەرانی هۆشیاری ڕاسپارد بەوردی چاودێريی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکان بکەن.

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکان كرا و پلانی پێشخستنیان لە ڕووی کارگێڕی و مەیدانیيه‌وه‌ تاووتوێ کرا.

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازى له‌ تيمێكى هاوپه‌يمانان كرد

قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل بەشێکە لە پرۆژەی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە کە بە هاوکاری و پشتیوانيی هاوپەیمانان جێبەجێ دەکرێت.

جێگری میرەی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی پرۆژەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد

جێگری میرەی گشتیی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەپای ماندووبوون و خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەرپرسی پرۆژەکانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێک لەبارەی ژیریی دەستکرد بەڕێوەچوو

بە هاوکاریی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.