ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له وڵاتى هۆڵهندا، لهگهڵ جێگری وەزیری دەرەوەى هۆڵهندا بۆ کاروباری ئابووری كۆبووهوه.
هەواڵەکان

نوێنەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشدارییان لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە وڵاتی هۆڵەندا کرد
ڕۆژی دووشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری (لاهای)ی وڵاتی هۆڵەندا، لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە كۆڕبەندێكی ئابووریی جیهانیدا کرد.

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێکرد
ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە سایلۆی پیرەمەگروون لە پارێزگهى سلێمانی، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیهندرا.

بریکاری وەزارەتى بازرگانى و پيشهسازى پێشوازی لە کونسولی گشتيی هەنگاریا کرد
ڕۆژى سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە ئەتیلا تۆث، کونسولی گشتيی كۆماری هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد.

ئەنجومەنی کاری کەنهدا - کوردستان دامەزرا
ڕۆژى سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شارى هەولێر، ئەنجومەنی کاری کەنهدا - کوردستان/عێراق دامەزرا.

پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک ڕاگەیەندرا
ڕۆژی سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا.