سایلۆکە توانای هەڵگرتنی چل هەزار تەن دانەوێڵەی هەیە لەگەڵ ١٠ کۆگەی ئەمبارکردنی خۆراک، کە قەبارەی هەریەکەیان (١٢٠٠) مەتر دووجایە.
هەواڵەکان
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی فلیپین و شاندی یاوەری كرد
بریکاری وەزارەت تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و چالاکییە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا.
بە سەرپەرشتيی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كۆنفرانسی "عێراق بزنس لۆبی" بەڕێوەچوو
له کۆنفرانسەکەدا بابهتى بازرگانيی ناوخۆیی و دەرەكی، بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانیيەکان بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لە گرنگترین تەوەرەکان بوون.
حەڤدەيهمین پێشانگهی نێودەوڵەتيی سلێمانی كرايهوه
كردنهوهى ئهم جۆره پێشانگهيانه هەوڵێکی باشن بۆ زیاتر ناساندنی کاڵای ناوخۆيی و بەرهەمی ناوخۆ، بە وەبەرهێنەرانی بیانی و زیاتر یارمەتیدەر دەبن بۆ دروستکردنی پەیوەنديی بازرگانی لە نێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆيی و بیانی.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی كونسولخانەی گشتيی ئەمهریكا کرد
له كۆبوونهوهكهدا چەندین خاڵ و بابەت گفتووگۆیان لەبارهوه كرا، وەك پەیوەندیيە ئابوورییەكانی هەرێم لەگەڵ عێراقی فیدراڵ و گرنگی پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا ئەمهریكاییەكان.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەرەنسا لە ههرێمى کوردستان كرد
ئامانجی سەردانەکەی شاندی ناوبراو بریتی بوو لە ئاشنابوونى زياتر بە دۆخی ئابووری و بڕگە یاساییەکان بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە داهاتوودا.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ستافێکى دەستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبووهوە
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەیيی هەر هاوکاری و کاراسانییەکی دەربڕی، کە ستافی کۆمسیۆن پێوییستیان بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لهگهڵ بازرگانانی تایلاند ديدارێكى ساز كرد
باڵیۆزى تايلهند ئاماژەى بەوە دا کە هاتنى ئەو ژمارە زۆرەى نوێنەرى کۆمپانیاکانى وڵاتى تایلەند ئەوە دووپات دەکاتەوە کە حکومەتى ئهو وڵاته بە گرنگیيەوە خوازیارى پتەوکردنى پەیوەندیيەکانيەتى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کێشەی بازگەکانی گەیاندە سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵ
بریکاری وەزارەت لە کۆبوونەوەکە بەوردی باسی لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان کرد و پێشنیاری چارەسەری بۆ هەر یەکە لە کێشە و گرفتەکان خستە ڕوو.
یاریدەدەری كونسولی گشتیی توركیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد
یاریدەدەری كونسولی گشتیی توركیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزارەت كرد، كە لە ماوەی كاركردنی هاوكار و هەماهەنگ بوون لەپێناو پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان.