Skip to the content

هەواڵەکان

بە سەرپەرشتيی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كۆنفرانسی "عێراق بزنس لۆبی" بەڕێوەچوو

له‌ کۆنفرانسەکەدا بابه‌تى بازرگانيی ناوخۆیی و دەرەكی، بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانیيەکان بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لە گرنگترین تەوەرەکان بوون.

حەڤدەيه‌مین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتيی سلێمانی كرايه‌وه‌

كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ پێشانگه‌يانه‌ هەوڵێکی باشن بۆ زیاتر ناساندنی کاڵای ناوخۆيی و بەرهەمی ناوخۆ، بە وەبەرهێنەرانی بیانی و زیاتر یارمەتیدەر دەبن بۆ دروستکردنی پەیوەنديی بازرگانی لە نێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆيی و بیانی.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی كونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریكا کرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چەندین خاڵ و بابەت گفتووگۆیان لەباره‌وه‌ كرا، وەك پەیوەندیيە ئابوورییەكانی هەرێم لەگەڵ عێراقی فیدراڵ و گرنگی پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا ئەمه‌ریكاییەكان.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هه‌رێمى کوردستان كرد

ئامانجی سەردانەکەی شاندی ناوبراو بریتی بوو لە ئاشنابوونى زياتر بە دۆخی ئابووری و بڕگە یاساییەکان بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە داهاتوودا.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ستافێکى دەستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبووه‌وە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەیيی هەر هاوکاری و کاراسانییەکی دەربڕی، کە ستافی کۆمسیۆن پێوییستیان بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.