شاندێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی كوردستانی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی بە ئامادەبوونی راوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەت، پێشوازی لە فازڵ محەمەد کازم، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای موعتەسەم و شاندی یاوەری کرد.
لەمیانی ئەو سەردانەی دا بریکاری وەزارەت سوپاسی شاندی عێراقی کرد و ئاماژەی بەوە كرد لە داهاتوودا ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت، هاوكات شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی بۆ کاری ھاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت نیشان دا.
شیاوی ئاماژەیە، کۆمپانیای موعەتەسەم یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق.