Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی کۆنسوڵی کۆریا لە ھەولێر کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بریکارانی وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆنسوڵی وڵاتی کۆریا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ھاتنی کۆمپانیا کۆرییەكان و کارکردنیان لە بواری بازرگانی و ئامادەیی وەزارەتەکەشى بەرامبەر ھەماھەنگی و ھاریکاریی کۆمپانیا کۆرییەکان و کارکردنیان لە بواری بازرگانی و پیشەسازی نیشان دا. شاندی وڵاتی کۆریاش دڵخۆش بوون بەو پێشوازییە و ڕایانگەیاند ھەماھەنگی زیاتر دەکەن لە ھێنانی کۆمپانیاكانی وڵاتەكەیان بۆ ھەرێمی کوردستان.