وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەش دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند
لەم ڕۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەشێوەی چەکی بانکی دابەشی سەر ئەو جوتیارانە دەکات کە ئەمساڵ گەنمیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە .
بڕی ئهو پارهیهی بهسهر جوتیارانی ههرسێ پارێزگای ههولێر و سلێمانی و دهۆك دابهش دهكرێت بهم شێوهیهی خوارهوهیه:-
پاێزگای سلێمانی:٣٫٩٤١سێ ملیارو نۆسەدو چل ویەک ملیۆن دینار
پارێزگای هەولێر:-٢٫٥١٧دووملیارو پێنج سەدو حەڤده ملیۆن دینار
پارێزگای دهۆک:-٣٨١سێ سەد و هەشتاو یەک ملیۆن دینار
وا بڕیاره لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێکارە ئیدارییەکان دەست پێ بكات و دواتر دابەش بكرێت بەسەر جوتیاراندا لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی دانەوێڵە و بانکەکانی هەرێمی کوردستان.