شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن
![](/media/7250/شاندێكی_وەزارەتی_بازرگانی_و_پیشەسازی_و_ژووری_بازرگانی_و_پیشەسازی_هەولێر_تاوتوێ_چەند_پرسێك_دەكەن2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132725450420000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 1 / 8 / 2021 سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی، بە یاوەری شاندێكی وەزارەت ، سەردانی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانەوە پێشوازیان لێكرا، لە دیدارەكەدا باسی چۆنیەتی چارەسەری كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندی نێوان وەزارەت و یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان كراو چەندین پێشنیاز و ڕاو بۆچوون لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خرانە ڕوو.