كۆتایی هات به وهرگرتنی گهنمی جوتیاران
![](/media/7251/وەزیری_بازرگانی_و_پیشەسازی_سایلۆی_ھەولێر_بەسەر_دەکاتەوە.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132725453630000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دوو شەممە ٢/٨/٢٠٢١ کۆتا رۆژی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوو.
بۆ ئهو مهبهستهش کەمال موسیلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە ڕۆژی کۆتایی پرۆسەکەدا، سەردانی سایلۆی ھەولێری کرد و سەرجەم بەشەکانی سایلۆی بەسەر کردەوە .
ھەروەھا سوپاسی سەرجەم کارمەندانی سایلۆی کرد ، لە بەرامبەر ئەو ئەرک و ماندووبوونەیان کە لە ماوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ھاوکاری جوتیارانیان کردووە لە رایکردنی مامەڵەکانیان.