وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری سێیەمین كۆنفرانسی ئۆنلاینی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٣١-٨-٢٠٢١نەوزاد شێخ كامل محمود بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە نوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری كرد لە سێیەمین كۆنفرانسی ئۆنلاینی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی و بە تایبەت شاری جانهاین.
كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی ، mr.yinjianqing و mr.panzaoyun.لە كونسوڵی چین لە هەولێر و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی عێراقی هەرێمی كوردستان، موخلیس موردا بەڕێوەبەری گشتی لە دەستهی وەبەرهێنان و هاوژین فەرهاد مەولود بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە ناوی وەزیری بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی سوپاسی بانگهێشتكردنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد بۆ بەشداری كردن لە كۆنفرانسی ناوبراو، هەروەها دەستخۆشی لە لقی هەولێری یەكێتی هاوردەوناردنكرانی كوردستان كرد بۆ هەماهەنگی و بەشدارییان لەم جۆرە كۆنفرانسانە، لە كاتێكدا كە وڵاتان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنان ودەیان و سەدان كەسی لەناوبردووە و جموجوڵە ئابوورییەكان وبزاوتە ئابوورییەكانی وەستاندووە، كە زیانی زۆری بە ئابووری وڵاتان گەیاندووە، داهات و بژێوی ژیانی زۆر كەس و وڵاتی خستۆتە مەترسییەوە، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی لە میانی كۆنفرانسەكەدا ئاماژەی بە چەند تەوەرێك كرد لەوانە: لەگەڵ ئەو بارودۆخە نالەبارەی تەندروستیدا توانراوە بە ڕێكاری توند درێژە بەكاروباری بازرگانی بدرێت و لە مساڵدا زیاتر لە ٢٧٥٠مۆڵەتی بازرگانیمان داوەتە بازرگانان و لە چەندین وڵات هاوردەی كاڵا بكەن و دەیان گرێبەست و مامەڵەی بازرگانی ئەنجام دراوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەم كابینەیەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا و لە چوارچێوەی پلانی خۆیدا هانی كۆمپانیا و بازرگانەكانی وڵاتان بە گشتی و وڵاتی چین بە تایبەتی دەدات كە لە هەرێمی كوردستان سەرمایە گوزاری بكەن، بەهۆی ئەوەی هەموو ئاسانكارییەك بۆ كاری وەبەرهێنەران و بازرگانانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێت، هەروەها یاسای وەبەرهێنانی هەرێم و یاسای بازرگانی دەرفەتی زۆر باشی ڕەخساندووە بۆ وەبەرهێن و بازرگانەكان كە بێنە هەرێمی كوردستان و تواناكانی خۆیان لەڕووی پیشەسازی و بازرگانی وەبەرهێنان و كشتوكاڵ بخەنە گەڕ و بەرهەمی زیادەی چیمەنتۆ و كشتوكاڵ و ئاسن و بەرهەمەكانی دیكەی كوردستان بۆ وڵاتی خۆیان بگوازنەوە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوبەش.